کوری ڕیکۆردی ئەفسانەیی ڕای ئاڵن دەشکێنێت

ئەستێرەی تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز، ستیفان کوری بەرامبەر پۆرتلاند ترەیڵ بلایزەرس 22 خاڵی تۆمارکرد، نزیکیش بووەوە لە ڕیکۆردی مێژوویی ڕای ئاڵن.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمی (NBA)، ستیفان کوری تاوەکو ئێستا لە بواری باسکەی ئەمریکا و خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەو وڵاتە، 2 هەزار و 964 هەڵدانی “سیانەیی”ی سەرکەوتووی کردووە، بە نۆ هەڵدانی سەرکەوتووی سیانەیی دیکە دەتوانێت بەرزترین ڕیکۆردی NBA تۆماربکات، کە 2 هەزار و 973 شووتی سەرکەوتووە و بەناوی ڕای ئاڵن-ی ئەفسانەی سیاتڵ سوپەر سۆنیکسەوەیە، کە لەنێوان ساڵانی 1996 بۆ 2014 بەدرێسی تیمەکانی سیاتڵ، بۆستن سێڵتیکس و مەیامی هیتەوە تۆماریکردووە.

بۆ شکاندنی ئەم ڕیکۆردە، ئەستێرە ناوازەکەی ئەمریکا و واریەرز، پێویستی بەوەیە بەرامبەر فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز 10 هەڵدانی سیانی تۆماربكات.

ئەگەر كوری لەو یارییەی داهاتوودا 14 سیاونیی تۆماربكات، ئەوكات ڕیكۆردی کلای تۆمسۆن-ی هاوڕێ و هاوتیمی تێكدەشكێنێت، كە لە یەكێك لە یارییەكاندا 13 سیانەیی تۆماركردووە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر کێ دەبێتەوە؟

بابەتی دواتر

داهات و زیانەکانی بەرشلۆنە لە چامپیۆنز لیگ و یوروپا لیگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share