به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم پێشبینی ده‌كات ئه‌مڕۆ باران له زۆربه‌ى ناوچه‌كان ببارێت و له ناوچه شاخاوییه سنوورییەكانیش ئەگەری بارینی به‌فر هەیە.
كه‌شناسیی هه‌رێم، پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی بڵاوكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئاسمانى هه‌رێم نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له شه‌ودا بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت له‌گه‌ڵ بارانبارین له زۆربه‌ى ناوچه‌كان و بارینى به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان.
لەبارەی پێشبینییەكانی پلەكانی گەرما، ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله له هه‌ولێر 19، سلێمانى 17، دهۆك 17، هه‌ڵه‌بجه 17 و له كه‌ركوكیش 21 پله ده‌بێت.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی پێشبینی ئه‌وه‌ى كردووه، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ئاسمان له‌كاتى به‌یانى زوودا هه‌وربێت و نمه‌بارانیش ببارێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانیش باران ده‌بارێت و پاشنیوه‌ڕۆش ئاسمان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور و دواتریش ساماڵ ده‌بێت.
هەر بۆ سبەینێ، به‌رزترین پله‌ى گه‌رما له هه‌ولێر 16، سلێمانى 14، دهۆك 16، هه‌ڵه‌بجه 14 و له دهۆكیش 19 پله ده‌بێت.