لە شەڕی بنەماڵەیەکدا گەنجێك کوژرا و ماڵێک سوتێندرا

لە شەڕی بنەماڵەیەکدا لە ناحیەی لەیلانی سەر بە پارێزگای کەرکوک گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ کوژرا و ماڵێکیش سوتێندراوە، بکوژ و کوژراوەکەش کەسوکاری یەکترن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە گوندی قازانبڵاخ-ی سنووری ناحیەی لەلایەن بووە و کوڕە گەنجەکە لەلایەن مام و ئامۆزایەکیەوە کوژراوە.

دوای ئەو ڕووداوی کوشتنە، کەسوکاری کوژراوەکە هێرشیانکردووەتە سەر ماڵی بکوژەکە و ماڵەکەیان سووتاندووە.

پۆلیسی ناحیەی لەیلان لەسەر ڕووداوەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی مەڕوماڵاتەوە ڕوویداوە، چەند جارێکی تریش ئاڵۆزی و شەڕ لەنێوان دووماڵەکە ڕوویداوە، بەڵام بەهۆی چارەسەرنەکردنی کێشەکان لە ڕەگەوە، ئەم ڕووداوەی لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share