كەركوك.. پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێكیان بەرپاكرد

هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی عێراق ئۆپەراسیۆنێكی تریان بە هاوبەشی دەستپێكرد بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش لە خۆرهەڵاتی كەركوك.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، “بە ئامانجی وشككردنی سەرچاوەكانی تیرۆر و ڕاوەدوونانی چەکدارانی داعش و پاككردنەوەی ناوچەكان، هێزەكانی بارەگای پێشكەوتووی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك و هەردوو میحوەری سێ و چواری پێشمەرگە و دژەتیرۆر، ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیی هاوبەشیان لە خۆرهەڵاتی كەركوك بەرپاكرد”.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە دواتر زانیاریی زیاتر لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەوە بڵاودەكاتەوە.

هەر ئەمڕۆ پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق لە زنجیرە چیاکانی کفری ‏و خورماتوو ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان دەستپێکرد بۆ ‏دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستان لەو ناوچانەدا.

بابەتی پێشتر

كازمی لە مەخموور پێشمەرگە و سوپای بەسەركردەوە

بابەتی دواتر

كه‌شناسیی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ به‌فر و بارانه‌ ‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێكی تەمەن 22 ساڵ كوژرا

لە رووداوێكی تەقەكردندا لە ناو چەمچەماڵ گەنجێك كوژرا. شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای…
Total
0
Share