سلێمانی.. دەست بەسەر 42 تۆن ئارددا گیرا كە ویستراوە بەناوی مۆزەوە بنێردرێتە ‏دەرەوە

قائیمقامییەتی سلێمانی دەستیبەسەر 42 تۆن ئارددا گرتووە، کە بەناوی باری مۆزەوە ‏ویستراوە بنێردرێتە دەرەوە.‏

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئاسایشی پارێزگای ‏سلێمانی دەستیان بەسەر دوو بارهەڵگر ئارددا گرتووە، کە بڕی 42 تۆن ئاردیان پێبووە، ‏خاوەنەکانیان بەنیازی بردنەدەرەوەی بوون، لەکاتێکدا بۆ ڕێگریكردن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ‏نرخی ئارد و نان و سه‌مون، بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئاردی بەشەخۆراك بۆ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای ‏سلێمانی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.‏

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكردووە، له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو بارهەڵگر، کە بڕی 25 تۆن و ‏‏17 تۆن ئاردی بەشەخۆراكیان باركردبوو، به‌نیازبوون‌ به‌ناوی باری مۆزه‌وه‌ بیبەنە‌ ‏ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی، یەکێکیان له‌ بازگه‌ی تاسڵوجه‌ و ئەوی دیکەیان لە‌ ناوچه‌یه‌كی نزیك ‏بازگه‌ی كه‌ڵه‌وانان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌‌.‏

سه‌ردار ساڵح ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لەبارەی ئەو ‏ڕێکارانەی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر ڕایگەیاند، به‌ چاودێریی لیژنه‌ی ‏نانه‌واخانه‌كان ئه‌و بڕه‌ ئارده‌ی ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌ بازاڕدا ‏ده‌فرۆشرێت و پاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، له‌هه‌مان كاتدا ڕێكاری یاسایی ‏له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته‌به‌ر و بەبڕێك پاره‌ش سزاده‌درێت.‏

وتیشی، به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ڕێگه‌نادرێت به‌هیچ جۆرێك ئاردی بەشەخۆراك ‏ببرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ڕێگریكردن‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ‏ئارد، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ نرخی نان و سه‌مون به‌رزده‌بێته‌وه‌.‏

بابەتی پێشتر

خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى سبه‌ینێ ڕاگه‌یه‌ندرا

بابەتی دواتر

كازمی لە مەخموور پێشمەرگە و سوپای بەسەركردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەم موناقەشە گەورەیەی لەناو سلێمانی لەسەر پرسی ژینگە دروستبووە، هەستی شانازی و گەشبینی لە مندا ورووژاند

قوباد تاڵەبانی، جێگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا کە لە رۆژنامەی سەباح بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، “ئەم موناقەشە گەورەیەی لەناو…
Total
0
Share