هاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، لەبارەی بوونی تەمومژەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی و خراپیی رەوشی کەشوهەواوە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن بەهۆی بارینی بەفرەوە، هەروەها لە رێگەکاندا، بەهۆی بوونی تەمەوە، مەودای بینین کەمبووەتەوە؛ داوا لە شۆفێران دەکات، بە وریاییەوە شۆفێری بکەن و مەودای نێوانیان بپارێزن.

دەشڵێت، لەبەر سەلامەتیی گیانی خۆتان و سەرنشینان، پابەندی یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە چەند قۆناغێک قەرەبووکردنەوەی کاسبکارانی دارەسووتاوەکە جێبەجێدەکرێت

بە چەند قۆناغێک قەرەبووی کاسبکارانی بازاڕی دارەسووتاوەکە جێبەجێدەکرێت بەپێی ئەو خەمڵاندنەی بەرگریی شارستانیی سلێمانی دیاریدەکات. عەتا محەمەد، بەڕێوەبەریی…
Total
0
Share