مەحمود سەنگاوی هەواڵی دوورخستنەوەی لە ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانی ڕەتدەكاتەوە

مەحمود سەنگاوی

دوای بڵاوبوونەوەی هەندێك دەنگۆ، مەحمود سەنگاوی ڕەتیدەكاتەوە لە ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانی نێو هێزەكانی پێشمەرگە و مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دوورخرابێتەوە.

مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا باس لەوە دەكات كە لە چەند میدیایەکی سێبەرەوە چەند ھەواڵێکی بێبنەما و دوور لە ڕاستی دەربارەی دوورخستنەوەی بڵاوکراونەتەوە.

دەشڵێت، “لەئێستادا شەرەفی سەرپەرشتیکردنی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی پێسپێردراوە و لە ئەرک و لێپرسراوێتیی خۆی وەک میحوەری 1ی گەرمەسێری ھێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە جگە لە لێپرسراوێتییە حیزبییەکەی وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەكێتی لە خزمەتکردن بەردەوامە”.

مەحمود سەنگاوی دووپاتیشیدەكاتەوە كە “ڕیزی پێشەوەی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی لا پیرۆزترین و شەرەفمەندانەترین ئەرک و پۆست و پایەیە” و وەك خۆی دەڵێت، ئێستاش لە ھەر کاتێک زیاتر ڕۆڵەی بە ئەمەک و دڵسۆزی یەكێتی و ڕێبازی پیرۆزی شەھیدانە.

بابەتی پێشتر

ڕۆژانی پشوو دەكاتە دوو ڕۆژ و نیو.. ئیمارات سیستمێكی نوێی كاری هەفتانە پەیڕەودەكات

بابەتی دواتر

شەهیدی بۆردومانەكەی ئەمڕۆی فڕۆكەكەی توركیا هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی شەنگالە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share