شەقامی سلێمانی – ڕاپەڕین داخرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە ڕێگای سلێمانی – ‏ڕاپەڕین داخراوە، داوا دەكات ئەو رێگایە بەكارنەهێنن.‏

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتییان‌ و شۆفێران ‏ئاگادارده‌كاته‌وه‌، له‌ئێستادا شه‌قامی سلێمانی – ڕاپه‌ڕین به‌رده‌م كه‌مپی نوێی زانكۆی ‏سلێمانی هه‌ردوو سایدی هاتن ‌و ڕۆشتن داخراوە.‏

هەروەها شه‌قامی به‌رده‌م په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی له ‌به‌ختیاری بەهەمانشێوە داخراوە.‏

بۆیە هاتوچۆی سلێمانی داواشدەکات، شۆفێران ئاراستەکانیان بگۆڕن و بەو ڕێگایانەدا ‏هاتوچۆ نەکەن، بۆئەوەی نەکەونە قەرەباڵغییەوە.‏

بابەتی پێشتر

سەدر و پلاسخارت كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

پۆڵەندا ژمارەی کۆچبەرەکانی بیلاڕوسیا ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share