بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی سلێمانی: بەناوی هاوکاریی کەمئەندامان پارە لە خەڵک وەرگیراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی ئاشکرایکرد، ‏لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاگادارکراونەتەوە لەوەی بەناوی مامەڵە و دابینکردنی مووچە و ‏هاوکاری بۆ کەمئەندامان، چەند کەسێک پارە لە خەڵک وەردەگرن، بەڕێوەبەرایەتییەکە ‏هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە ئاگاداری ئەوجۆرە فێڵە بن.‏

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێریی سلێمانی ڕایگەیاندووە، له‌چه‌ند ‏ڕۆژی‌ ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی زانیارییان پێداون، كه‌ كه‌سێك یان زیاتر له‌ شاری‌ ‏سلێمانی‌، به‌ناوی‌ مامه‌ڵه‌ و ته‌رخانكردنی‌ مووچه‌ و هاوكاری‌ بۆ كه‌مئه‌ندامان ‌و چاودێریی‌ ‏خێزان، سوودیان له‌ دۆخی‌ خراپی‌ دارایی‌ خه‌ڵك‌ و ساده‌یی هەندێك له‌ هاوڵاتییان ‏وه‌گرتووه ‌و به‌ به‌ڵێنی‌ درۆ و چه‌واشه‌كاری پارەیان‌ له‌ خه‌ڵكی‌ وەرگرتووە.‏

بەڕێوەبەرایەتییەکە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، كه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی‌ زانیاریی‌ یان ‏ڕاییكردنی‌ هه‌رجۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ك، به‌ هیچ جۆرێك فریوی‌ كه‌س نه‌خۆن‌ و ڕاسته‌وخۆ ‏په‌یوه‌ندی‌ به‌ فه‌رمانگه‌كانیانه‌وه‌ بكه‌ن‌ و له‌ ڕاستی ‌‌و دروستیی‌ هه‌ر قسه‌ و قسه‌ڵۆكێك ‏بكۆڵنه‌وه‌.‏

چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “به‌هیچ جۆرێك له‌ هیچ ‏ڕێگه‌یه‌كه‌وه‌ هیچ جۆره‌ مووچه ‌و هاوكارییه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ناوی‌ چاودێریی‌ خێزان یان ‏كه‌مئه‌ندانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 8 ساڵه‌ بۆ هیچ كه‌س نه‌كراوه ‌و به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ هه‌موو ‏جۆره‌ ته‌رخانكردنێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ ڕاگیراوه‌”.‏

داوا لە هاوڵاتییانیش دەکات، پاره‌ی‌ خۆیان به‌ فیڕۆنه‌ده‌ن‌ و نه‌یكه‌نه‌ ده‌ستی‌ ئه‌و ‏ساخته‌كارانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش له‌مباره‌یه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ هه‌ڵه‌وه،‌ ئه‌وه‌ ده‌توانێت به‌ ‏تۆماركردنی‌ سكاڵا مافی‌ خۆی‌ وه‌ربگرێته‌وه‌‌ و زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌ بداته‌ ده‌زگا ‏په‌یوه‌ندیداره‌كان، تا ڕێكاری‌ یاسایی‌ به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.‏

 

 

 

بابەتی پێشتر

چەندین تۆن بیبەری دۆڵمە لە ڕوسیاوە گەڕێندرانەوە بۆ ئێران

بابەتی دواتر

زۆربوونی سەگی بێسەرپەرشت لە مهابادیش کێشەی دروستکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێكی كورد لە لوبنان كوژرا

گەنجێكی خەڵكی دهۆك بە ناوی (ئازاد ئەحمەد ئەتروشی)، لە لوبنان لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە كوژرا. قوربانییەكە پێشتر نیشتەجێی سوید…
Total
0
Share