ئیلۆن مەسك بە شەوێك 15 ملیار دۆلاری لەدەست دا

ئیلۆن مەسك، دووەم دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان

بەهۆی ترس لە هەڵاوسان و دژواریی دۆخی ئابورییەوە، ئیلۆن مەسك، ملیاردێری ئەمریكی ملیاران دۆلاری بەهۆی دابەزینی پشكە تەكنەلۆجییەكان لەدەست دا.

سامانەكەی مەسك بۆ 268.9 ملیار دۆلار دابەزی، بەڵام تائێستا بەڕێژەی 72% بۆ ئەمساڵ بە بەرزی ماوەتەوە، بەپێی پێنوێنییەكانی بلۆمبێرگ بۆ ملیاردێرەكان.

هەروەك كۆی سامانی جێف بیزۆس، دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەمازۆن بە بڕی 2.7 ملیار دۆلار دابەزی لەگەڵ دابەزینی پشكی ئەمازۆن بە ڕێژەی 1.4% لە نیویۆرك. لەهەمانكاتدا لاری ئیلیسۆن، هاوبەشی دامەزرێنەری كۆمپانیای ئۆراكل نزیكەی 2.6 ملیار دۆلار دابەزی، سامانەكەی مارك زوكەربێرگ، سەرۆكی جێبەجێكاری فەیسبووك 1.3 ملیار دۆلار دابەزی و گەیشتە 114.7 ملیار دۆلار.

بابەتی پێشتر

"پێداویستییەکانی پێشمەرگە دابینبکرێت"<br>ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و فەرماندە سەربازییەکانی هەرێم ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

سیاسەتوانێكی توركمان: هەموو دەرگاكان بەڕووی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك دادەخەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت 74 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ پێنجەم ڕۆژی لەسەریەک بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، کەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریکا و بەرزبوونەوەی…
Total
0
Share