کۆنفرانسی نۆیەمی دووەمین دیداری یەکێتی لە راپەڕین دەستپێدەکات

سکرتارییەتی لیژنەی باڵای دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، نۆیەمین کۆنفرانسی دیدار لە راپەڕین دەکرێت.

سکرتارییەتی لیژنەی باڵای دیداری یەکێتیی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 9/4/2025، دیداری یەکێتی دەگاتە دەڤەری راپەڕین، کۆنفرانسی نۆیەمی دیدار لە راپەڕین دەکرێت.

ئەوەش هاتووە، “نۆیەمین کۆنفرانس دوای کۆنفرانسەکانی (موسڵ، سلێمانی، دهۆک، هەولێر، کۆیە، گەرمیان، شارەزوور و کەرکوک) دێت و کۆتا کۆنفرانسی پێش دیدارە گشتییەکەیە، سەرجەم ئەم کۆنفرانسانە لە چوارچێوەی ئامادەکاریدان بۆ دیدارە گەورەکە بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان”.

یەکەمین دیداری یەکێتی بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی لە 12ى ئازارى 2022 دەستیپێکرد و لە 31ى ئایارى هەمان ساڵ کۆتاییهات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: دەستکرا بە کڕاندنی شەقامی چوارڕیانی تانجەرۆ بۆ بازگەی سلێمانی – عەربەت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەستکرا بە کڕاندنی شەقامی چوارڕیانی تانجەرۆ بۆ بازگەی سلێمانی – عەربەت بەمەبەستی قیرکردنی.…
Total
0
Share