خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى سبه‌ینێ گۆڕانكاریی به‌سه‌رداهات

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامى به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینى ‏دووه‌مى فه‌رمانبه‌ران ده‌دات و گۆڕانكاریی لە خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى سبه‌ینێدا كرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ‏ڕاگه‌یاند، “سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ مووچه‌ى ده‌زگاى ئاسایش و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت”.‏

وتیشی،”ئه‌مڕۆ مووچه‌ى مانگى تشرینی دووه‌می ئه‌نجومه‌نى ئاسایش دابه‌شكراوه‌”.‏

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌باره‌ى هۆكارى سستیى دابه‌شكردنى مووچه‌، دووبارە “هۆكاره‌كه‌ى بۆ ‏نه‌ناردنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد” گەڕاندەوە.‏

بابەتی پێشتر

سەرچاوەکانی ئاو دڵنیایی دەدات کەمئاوی کاریگەریی لەسەر ئاوی خواردنەوە نابێت

بابەتی دواتر

وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان وه‌ڵامى عه‌لی حه‌مه‌ساڵح دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share