بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە سەرۆکی هەرێم لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆدەبێتەوە و مەبەستی کۆبوونەوەکەش هێرشەکانی ئەمدواییەی داعشە بۆسەر پێشمەرگە.

لە هەفتەی ڕابردووەوە چەکدارانی داعش شەش هێرشیان لە سنوورەکانی گەرمیان و مەخموور بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە ئەنجامداوە و لەسەرجەم هێرشەکاندا زیاتر لە 18 پێشمەرگە و هاوڵاتیی سیڤیل شەهیدبوون.

بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەکانی پێشمەرگە لەبارەی هێرشەکان و گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشانە کۆببنەوە.

لە دوایین هێرشدا کە چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکوک ئەنجامیاندا چوار پێشمەرگە شەهید و دووانیش برینداربوون، لەوبارەیەوە نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند هێرشەکان مەترسین بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە و تەنانەت جیهانیش.

بابەتی پێشتر

گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل ته‌نگى به‌ سعودیه‌ هه‌ڵچنیوه‌‏

بابەتی دواتر

سەرۆكی پەرلەمان داوای ڕاگرتنی لێدوانی "فەرماندە ناشارەزاكان" دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى حه‌وت كه‌سیی بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌ستنیشانكرد

بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دواى ئه‌نجامدانى زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌، دواجار ده‌سته‌یه‌كى حه‌وت كه‌سیی ده‌ستنیشانكرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ بەشێوەیەكی كاتی. جڤاتى نیشتمانیی…
Total
0
Share