وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: به‌زوویی تۆڵه‌ى شه‌هیدكردنى پێشمه‌رگه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌

وەزیرى پیشمەرگە ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەزوویی تۆڵەی خوێنی تەواوی ئەو پێشمەرگانەى چەند ڕۆژی ڕابردوو دەکەنەوە کە بەهۆى هێرشەکانى داعشەوە شه‌هیدبوون.

وەزارەتى پێشمەرگە، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئه‌مڕۆ شۆڕش ئیسماعیل وەزیرى پێشمەرگە بەشداری پرسە و هاوخەمی شەهیدانی پێشمەرگە و هاوڵاتییانی کرد و وتى “خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەینەوە، تیرۆریستان ناتوانن بەو چالاکییە نەگریس و وەحشیگەرانەیان خەڵک و هێزی پێشمەرگە بترسێنن”.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، له‌ میانه‌ى سه‌ردانیكردنى بۆ لاى خانه‌واده‌ى شه‌هیده‌كان به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى داوه‌،كه‌ بەزوویی تۆڵەی خوێنی تەواوی ئەو پێشمەرگانەى چەند ڕۆژی ڕابردوو دەکەنەوە کە بەهۆى هێرشەکانى داعشەوە شه‌هیدبوون.

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ شۆڕش ئیسماعیل سه‌ردانى لیوای 14ی پیادەیكردووه‌ و له‌گه‌ڵ فه‌رماندە و ئەفسەرانی باڵای لیواکە کۆبووه‌ته‌وه‌ و بەوردی تاوتوێی ئەو میکانیزم و پلانانە کرا، کە ببێتە ڕێگر لە دووبارەبوونەوەی ئەو ڕووداوانە و ڕووداوی هاوشێوەی تر.

جەختیشیکردەوە لەوەی بەپلان و تەکنیکی نوێی ورد ڕووبەڕووی تیرۆریستان ده‌بنەوەو ڕێگه نادەن، جارێکی تر تیرۆرستان بوێری ئەوەیان هەبێت، نزیکی سەنگەرەکانی پێشمەرگە و خەڵکی بێ تاوانی ئەو ناوچانه‌ ببنەوە.

بابەتی پێشتر

تانه‌ له‌ بڕیارى سزادانى دوو زیندایكراوى بادینان ده‌درێت

بابەتی دواتر

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینییه‌كى نوێ بۆ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا ڕگه‌یاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share