کارگەیەک لە ڕۆژئاوای کوردستان هەلی کار بۆ زیار لە 500 کەس دەرەخسێنێت

کارگەیەکی ڕستن وچنین لە شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەخرێتەوەکار و بەهۆیەوە ئێستا 520 کەس دەتوانن کاری تێدا بکەن.

لەم مانگەدا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، کاری نۆژەنکردنەوەی کارگەکەی تەواوکردووە، دوای ئەوەی لە هێرشی چەکدارانی داعشدا زیان بە ئامێرەکانی گەیشتبوو.

كردنه‌وه‌ی‌ كارگه‌كه‌ له‌لایه‌ن بێریڤان خالید، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجونه‌نی ڕاپه‌ڕاندن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر و سه‌لمان بارودو، سه‌رۆكی هاوبه‌شی ده‌سته‌ی‌ ئابوریی له‌ هه‌رێمی جه‌زیره‌ و ته‌لعه‌ت یونس، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی راپه‌ڕاندنی هه‌رێمی جه‌زیره‌ به‌ڕێوه‌چوو.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان توانای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كارگه‌یه‌ ده‌گاته‌ 6 تۆنی رۆژانه‌ ئه‌گه‌ر له‌ 24 کاتژمێردا به‌ سێ شه‌فت كاری تێدابكرێت، به‌وپێیه‌ش له‌ توانایدایه‌ ده‌رفه‌تی كار بۆ زیاتر لە 500 كه‌س له‌ دانیشتوانی شاره‌كه‌ فه‌راهه‌م بكات.

ماوه‌ی‌ 6 مانگه‌ كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ كارگه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه ‌و له‌ ئێستادا 130 كارمه‌ند كاری تێدا ده‌كه‌ن و پلانی ئه‌وه‌ دانراوه‌ له‌ ئایینده‌دا 520 كه‌س كاری تێدا بكه‌ن، له‌سه‌ره‌تاشدا له‌ به‌رهه‌می كارگه‌كه‌ جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ دروستده‌كرێت.

بابەتی پێشتر

پاسپۆرتى سلێمانى هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

بابەتی دواتر

تانه‌ له‌ بڕیارى سزادانى دوو زیندایكراوى بادینان ده‌درێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share