پاسپۆرتى سلێمانى هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

پاسپۆرتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان ده‌كات سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ وەرگرتنەوه‌ى پاسپۆرته‌كانیان، چونكه‌ سەرقاڵی پاکتاوکردن و پاكسازیی كردنی پاسپۆرته‌کانن.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان سەرقاڵی پاکتاوکردن و جەردکردنی ئامار و کار و چالاکیەکانیانە.

بۆیه‌ داوا لەو ھاوڵاتیانە دەکەن کە پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە و نەچوون بۆ وەرگرتنەوەی، پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە.

لەبارەی وادەی وەرگرتنەوەکەشییەوە، پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، “هاوڵاتییان بە پەلە پێش سەری ساڵی تازە سەردان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر لە بەنزینخانەیەكی كەركوك كەوتەوە بەهۆیەوە كەسێك برینداربوو و دوو ئۆتۆمبێلیش سووتان

ئاگر لە بەنزینخانەی لاهۆزی ئەهلی لە شەقامی كۆڕنیشی شاری كەركوك كەوتەوە بەهۆیەوە كارمەندێكی بەرگری شارستانیی كەركوك برینداربوو. پەیامنێری…
Total
0
Share