دادگای فیدڕاڵی وادەی چاوخشاندنەوەی بە تانەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دیاریكرد

دادگای باڵای فیدراڵی

دادگای باڵای فیدڕاڵی ڕۆژی دووشەممەی داهاتووی دیاریكرد بۆ چاوخشاندنەوە بە ‏بەڵگەكانی پەیوەندیدار بە داوای ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن.‏

بەپێی میدیا عێراقییەكان، دادگاكە ئەمڕۆ لە دانیشتنێكیدا ڕۆژی 13ی ئەم مانگە ‏دووشەممەی داهاتووی بۆ چاوخشاندنەوە بە نووسراو و بەڵگەكانی پەیوەندیدار بە داوای ‏ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریكردووە.‏

داواكارییەكە لەلایەن هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح پێشكەشكراوە، كە یەكێكە ‏لە لایەنە پێكهێنەرەكانی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان.‏

دانیشتنەكەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی عامری، ئاڵا تاڵەبانی و ژمارەیەك لە سەركردە ‏شیعییەكان بەڕێوەچوو.‏

لە 10ی تشرینی یەكەمی ڕابردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، ‏هەفتەی پێشوو ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكە ڕاگەیەندرا، بەڵام بەشێك لە لایەنە ‏شیعییەكان ناڕازین لە ئەنجامەكان و دەڵێن ساختەكاری كراوە، بۆ ئەمەش ڕێگای ‏خۆپیشاندان و دادگاكانیان گرتووەتەبەر.‏

بابەتی پێشتر

 بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان: ساڵانە زیاتر لە سێ هەزار سکاڵا زیاددەبن

بابەتی دواتر

ساڵێك مۆڵەتیان داوەتە توركیا.. كەجەكە لەبارەی ئازادیی ئۆجالانەوە ڕەخنە لە هەڵوێستی ‏ئەوروپا دەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ رۆژ پشوو راگەیەندرا

لەم مانگەدا سێ رۆژ دەكرێتە پشووی فەرمی لە عێراق. بەبۆنەی ساڵیادی سەركەوتن رۆژی یەكشەممە 10ی كانونی یەكەم پشووی…
Total
0
Share