كەشناسی: لە ئێوارەوە نمەباران دەستپێدەكاتەوە

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ ڕاگەیاند، لە ‏ئێوارەوە نمەباران لە ناوچە جیاوازەكان دەستپێدەكات، سبەینێش ئاسمان پەڵەهەور دەبێت.‏

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەمڕۆ لە هەولێر نمەباران ‏دەبارێت، بارانبارینەكە لە شەودا زۆربەی ناوچەكانی پارێزگاكە دەگرێتەوە، لە ناوچە ‏شاخاوییە سنوورییەكانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.‏

لە سلێمانیش ئێوارە نمەباران دەستپێدەكات و لە شەودا بارانبارینەكە زیاتر دەكات، ‏بەهەمانشێوە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكان بەفر دەبارێت، دۆخەكە لە دهۆكیش بەهەمان ‏شێوە دەبێت، لە هەڵەبجەش ئەگەری نمەباران هەیە.‏

كەشناسی پێشبینیی كردووە بۆ سبەینێ ئاسمان لە نیمچەهەوەرەوە بۆ پەڵەهەور بگۆڕێت.‏

بابەتی پێشتر

عێراق لەبری فڕۆكەی ڕوسی ڕوو لە كڕینی بێفڕۆكەوانی توركی دەكات

بابەتی دواتر

سیاسەتوانێكی كوەیتی بەهۆی هاككردنی مۆبایلەكەیەوە وازی لە سیاسەت هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share