هالاند لە مێسی و کریستیانۆ باشتر دەرکەوتووە و جەنگی حەوت جەمسەرە بەرپادەکات

 

هێرشبەری لاوی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، ئێرلینگ هالاند لەم وەرزە و وەرزی ڕابردوو بە ئاستێکی خەیاڵییەوە دەرکەوتووە، چاوەڕواندەکرێت هاوینی 2021 حەوت یانە کێبڕکێ بۆ گواستنەوەی بکەن.

بەهرەدارەکەی نەرویج لە 17ی ئەیلولی 2019وە تاوەکو ئەم وەرزە 14 گۆڵی لە کۆی 11 ڕوبەڕوبوونەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تۆمارکردووە، دەستپێکی گۆڵەکانیش هاتریک بووە بەرانبەر یانەی جینک و دوای دوو یاری ڕێژەی گۆڵەکان بۆ شەش گۆڵ زیادکرد، لەکۆی سێ ڕوبەڕوبوونەوە شەش گۆڵی تۆمارکردووە و ئەم ژمارەیەش پێشتر لەلایەن هیچ یاریزانێکی بەشدار لە خولی یانە پاڵەوانەکان تۆمارنەکراوە.

تۆڕی ئۆپتا ئاشکرایکردووە، دوای تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرانبەر یانەی کلەپ بروج، ڕێژەی گۆڵەکانی لە چامپیۆنزلیگ بە درێسی ڕێدبول سالزبۆرگ و دۆرتمۆندەوە گەیاندووەتە 14، بەراورد بە سەرەتاکانی مێسی و کریستیانۆ ژمارەکەی هالاند بەهێزترینە، بەوپێیەی مێسی پێویستی بە 28 یاری و کریستیانۆ 51 یاری هەبووە بۆ گەیشتن بەو ڕێژە گۆڵە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لەم وەرزەوە سەردەمی گەوهەرەکەی ئەرویج دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا حەوت یانەی گەورە خواستیان لەسەر کڕینی نیشانداوە.

ئەو یانانەش پێکهاتوون لە، ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە، بایرن میونشن، لیڤەرپوڵ، پاریس سانت جێرمان، مانچستەر سیتی، مانچستەر یونایتد، چاوەڕواندەکرێت لە هاوینی 2021 ململانێیەکی توند لەنێوان یانە داواکارەکان بە زیاتر لە 75 ملیۆن یورۆ بەرپابێت.

بابەتی پێشتر

لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کانتی کردووه‌ و به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون

بابەتی دواتر

سۆڵشایەر کۆتا تاقیکردنەوە ئەنجامدەدات و پۆچتینۆ ئامادەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share