نرخی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە گەراجەکانی وەستاندنی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی سێ جۆری هەیە و هەمووشیان لەژێر ڕێنمایی هاتوچۆی سلێمانیدا نرخیان بۆدانراوە.
بەپێی ڕێنماییەکانی هاتوچۆی سلێمانی، له شاری سلێمانی سێ جۆر گه‌راج هه‌ن كه نرخه‌كانیان به‌مجۆرەن:-
– جۆری A: ئه‌و پاركانه‌یه كه چه‌وڕێژ یان خۆڵن، بۆ 5 كاتژمێر هه‌زار دیناره.
– جۆری B: ئه‌و پاركانه‌ی كۆنكرێت یان قیرن و چه‌رداغیان هه‌یه بۆ 5 كاتژمێر 1250 دیناره.
– جۆری C : ئه‌و پاركانه‌ی له باڵه‌خانه و بیناكاندان و داخراون بۆ 5 كاتژمێر 1500 دیناره.
هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایکردووە، بۆ هه‌ر جۆرێك لەو گەراجانە ئه‌گه‌ر له 5 كاتژمێر زیاتربوو، ئه‌وا خاوه‌ن گه‌راجه‌كه بڕیارده‌دات چ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ربگرێت، چونكه ئه‌وان ڕێگه‌پێدراون تاوه‌كو دوو ئه‌وه‌نده‌ی پاره‌كه وه‌ربگرن، لەگەڵ ئەوەشدا مه‌رجه هه‌موو گه‌راجێك مۆڵه‌تی هه‌بێت و كامێرای چاودێریی تێدابێت و تابلۆی هه‌بێت و نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ر تابلۆكه نووسرابێت و سیاجی هه‌بێت و ته‌والێتیشی تێدابێت”.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌متر ئۆتۆمبێل ڕابگیرێت هه‌ر هه‌مان نرخه؟ هاتوچۆی سلێمانی ڕوونیكردووەتەوە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیستمێكی ئه‌لكترۆنیی پێشكه‌وتوو نییه له گەراجه‌كاندا تاوه‌كو كاتی هاتن و چوونی ئۆتۆمبێله‌كان دیاریبكات، بۆیه ناتوانرێت كه‌متر له‌و پاره‌یه‌ی لێبسه‌ندرێت كه دیاریكراوه.