بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی: لە پڕۆژەی تاکسیی میتەر تا كیلۆمه‌تره‌كه‌ زیاتربێت نرخ كه‌مده‌بێته‌وە

پڕۆژەی تاکسیی میتەر ڕادەگەیەندرێت و بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانیش دەڵێت، نرخەکان لە بەرژەوەندیی سەرنشنینان دەبن.

جه‌میل كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، پڕۆژه‌ی تاكسیی میته‌ر له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت و نرخەکانیش به ‌گوێره‌ی دووریی شوێنه‌كان ده‌بێت، واتە تا كیلۆمه‌تره‌كه‌ زیاتربێت نرخ كه‌مده‌بێته‌وه‌، بە شێوەیەک، كیلۆمه‌تری یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر هه‌زار دینار بێت، كیلۆمه‌تری دووه‌م ده‌بێـته‌ 800 دینار.

ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆژه‌كه‌ له‌ سلێمانی ئاماده‌یه‌ بۆ جێبه‌جێكردن، هه‌ر سه‌رنشینێک کاتێک دەچێتە ناو ئۆتۆمبێلی تاكسییەوە، ڕاسته‌وخۆ تاكسی میته‌ر كارده‌كات، نرخەکانیش لە بەرژەوەندیی سەرنشین دەبێت، بەڵام بە گوێرەی نرخی سووتەمەنیش دەگۆڕدرێت.

ڕوونیشیکردەوە، ئامێرەکانی تاکسیی میتەر بە قیست دەدرێنە شۆفێرانی تاکسی، هەر شۆفێرێکیش لۆگۆی نەبێت، ئامێرەکەی پێنادرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی كۆكردنەوەی”سەگی بێلانە” دەستیپێكردووە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی پەناگەی “سەگی بێلانە”بڵاودەكاتەوە جەختدەكاتەوە شارەوانی لەسەر ئەركی خۆی زەوییەكی بۆ كۆكردنەوەی ئاژەڵ و…
Total
0
Share