ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤ: لە ماوەی مانگێكدا 25 ژن لە توركیا كوژراون

دوای بڕیارێكی ئەردۆغان 200 ژن كوژراون

لە ڕاپۆرتێكدا سەكۆی “كوشتنی ژنان دەوەستێنێن” لە توركیا دەڵێت، 25 ژن لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا كوژراون، لەنێویاندا 21یان كوشتنەكەیان قێزەونانەیە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، هۆكاری كوشتنەكان پەیوەندیدارن بە هۆكاری وەك “ویستی جیابوونەوە، ڕەتكردنەوەی ئاشتبوونەوە، ڕەتكردنەوەی هاوسەرگیری، ڕەتكردنەوەی دروستكردنی پەیوەندی و هۆكاری ئابوری”.

“تا ئەوكاتەی تاوانبار دیارینەكرێت، ئاشكرانەكرێت بۆچی ژنان دەكوژرێن، دادگایەكی دادپەروەرانە نەكرێت، گومانلێكراوان سزانەدرێن لەگەڵ تۆمەتبار و بكوژان بە سزای قورس و ڕێوشوێنە خۆپارێزییەكان جێبەجێنەكرێن، توندوتیژی بەردەوام دەبێت”، وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكەدا هاتووە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی پێشووی یەكێتیی كۆمەڵەكانی ژنان، 200 ژن لە توركیا كوژراون پاش بڕیاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا بە كشانەوە لە ڕێككەوتنی ئیستانبول لە ئازاری ڕابردوودا.

س: زەمان + RT

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی باڵای ئێران بۆ رۆیتەرز: نەهێشتنی تەواوەتیی پیتاندنی یۆرانیۆم رەتدەکەینەوە

بەرپرسێکی باڵای ئێران رایگەیاندووە، وڵاتەکەی نەهێشتنی تەواوەتیی پیتاندنی یۆرانیۆم رەتدەکاتەوە، بەتایبەتی بۆ ئێستا کە لەژێر هێرشی ئیسرائیلدایە. ئەو…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بێمانایە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بێهیوایی خۆی لە دانوستانی ئەتۆمیی داهاتوویان لەگەڵ ئەمریکا دەربڕی. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای ئەوەی…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەمڕۆ لەگەڵ ناتـ.ـانـ.ـیاهۆ دەگەینە رێککەوتن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ بـ.ـنیامـ.ـین ناتـ.ـانیـ.ـاهۆ سەرۆکی ئیـ.ـسرائیل لەبارەی جەنگی غـ.ـەززەوە بگەنە رێککەوتن.…
Total
0
Share