پێدری خەڵاتی لاوی ئاڵتونی بۆ ساڵی 2021ی پێبەخشرا

ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بەرشلۆنە، پێدرۆ گۆنزالێس لۆپێز “پێدری” لەلایەن ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵییەوە بە باشترین یاریزانی لاو بۆ ساڵی 2021 دەستنیشانکرا.

خەڵاتی لاوی ئاڵتونی، خەڵاتێکی ساڵانەیە هاوشێوەی باڵۆندۆر کە لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتباڵەوە پێشکەشدەکرێت، بەڵام خەڵاتی باشترینی لاوان لەلایەن ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵییەوە بەپێی دەنگی هاندەران و ڕاهێنەران و یاریزانان یەکلاییدەکرێتەوە.

پێدری بەهۆی بەشداریکردنی لە یورۆ و ئۆڵیمپیاد و پاشان چالاکییە ناوخۆییەکان لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە، لە ساڵی 2021دا باشترین ئاستی پێشکەشکرد، بووە یەکێک لە باشترینەکانی ئیسپانیا و ئەوروپا، بۆیە زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

لەو بارەیەوە یاریزانەکە ڕایگەیاندووە، “سوپاس بۆ توتۆ سپۆرت بۆ خەڵاتەکە، شانازی دەکەم کە بەدەستمهێنا، سوپاس بۆ لیژنەی ناوبژیوانان کە بەدرێژایی ساڵی 2021 پاڵپشتییانکردم و دەنگیان پێدام، بەهەمانشێوە بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی نیشتیمانی و هاوڕێ و خێزانەکەم، بەهۆی پاڵپشتیی ئەوانەوە توانیم ببمە باشترین یاریزانی لاوی ساڵ”.

پێدری لە خەڵاتی لاوی ئاڵتونیدا بەسەر چەندین بەهرەی دیکەی وەک پابلۆ گارسیا، جود بیلینگهام، بوکایۆ ساکا، ڕۆدریگۆ گوسدا سەرکەوتووە.

بابەتی پێشتر

میلان دەبێتەوە بە گەورەی ئەوروپا؟

بابەتی دواتر

دوورخستنەوەی سۆڵشایەر کاریگەریی دۆمینۆیی لەسەر زیدان و پۆچتینۆ دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share