ڕاگەیەندراوێك لە ئەمریكاوە لەبارەی هێرشەكەی داعش لە قەرەچووخ

ئەمریكا “نیگەرانیی قووڵ” لەبارەی بەردەوامیی هێرشەكانی داعش نیشاندەدات.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا سەرخۆشیی واشنتنی ئاراستەی كەسوكاری قوربانی و بریندارانی هێرشەكەی داعش بۆسەر ناوچەی قەرەچووخ نیشاندا كە بووەهۆی شەهیدبوونی سێ هاوڵاتیی مەدەنی و 10 پێشمەرگە.

هێرشەكە شەوی پێنجشەممە كرایەسەر گوندی خدر جیجە لە بناری چیای قەرەچووخ.

واشنتن جارێكی دیكە پابەندی بە پشتیوانیكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و لەنێویاندا پێشمەرگە دووپاتكردەوە، هاوكات لە درێژەدان بە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.

هێرشەكە دووەمی داعشە لەماوەی هەفتەیەكدا بۆسەر هێزەكانی پێشمەرگە لەو ناوچانەی لەژێر دەستی پێشمەرگەدان، شەوی شەممەی ڕابردووش تەقینەوە و پەلامارێكی داعش لە سنووری كوڵەجۆ شەهیدبوونی پێنچ پلەدار و پێشمەرگە و برینداربوونی چواری دیكەی لێكەوتەوە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: هیچ داتایەکی گیانلەدەستدانمان بە ئۆمیکرۆن لەبەردەستدا نییە

بابەتی دواتر

دراوی نێودەوڵەتی: گۆڕاوی ئۆمیکرۆن گەشەی ئابوریی جیهان دادەبەزێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share