كۆمسیۆن: سەرۆك كۆمار دەستی لە كارەكانمان وەرنەداوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕەتیكردەوە سەرۆك كۆمار و سەرۆكی دەستەی دادوەری دەستیان لە كارەكانی وەردابێت و دەڵێت، “ماوەی تانەدان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن درێژنەكراوەتەوە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، كۆمسیۆن پەرۆشە لەسەر سەربەخۆییەكەی و بڕیارەكانی بە ڕاوێژی نێوان هەموو ئەندامەكانی دەدات كە نوێنەری هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی عێراقن، هیچ كەسێكیش لەهەر پۆست و پێگەیەكدا بێت فەرمانی بەسەردا ناكات و كاریگەری ناكاتەسەری.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەڵێت، “هیچ بڕیارێكمان نەداوە بۆ درێژكردنەوەی ماوەی تانەدان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، چونكە ئەو ماوەیەی دەستنیشانكرابوو یاساییە و كۆمسیۆن و هیچ لایەنێكی تر دەسەڵاتی درێژكردنەوەی نییە، كۆمسیۆن ڕێگەی بە لایەنە ناڕازییەكان دابوو بەڵگەنامەی تانەكانیان لە ماوەی سێ ڕۆژدا پێشكەشبكەن بۆ جێگیركردنی تانەكانیان و ئەوەش بە درێژكردنەوەی وادەی تانەدان ئەژمارناكرێت”.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەختدەكاتەوە، “سەرۆك كۆمار و سەرۆكی دەستەی دادوەری بەهیچ جۆرێك دەستیان لە كارەكانی كۆمسیۆن وەرنەداوە، بەڵكو پشتیوانی سەربەخۆیی دامەزراوەكە و كاركردنی بەشێوەیەكی پیشەگەرانەی بەرز بوون دوور لە فشاری هەر لایەنێك”.

پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاندبوو، سەرۆك كۆمار و سەرۆكی دەستەی دادوەری دەستوەردانیانكردووە بۆ درێژكردنەوەی ماوەی تانەدان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی یەکێتی: دوو کورسی لە هەولێر و نەینەوا گەڕێندراونەتەوە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکەیان

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. دژەتیرۆر دوو تیرۆرستی لە سلێمانی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share