حکومەتی هەرێم و بەغداد لەسەر پەتاتە ناکۆکن

بەهۆی کەمبوونەوە و بەرزبوونەوەی نرخی پەتاتەوە، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بڕیاری دا قەدەغەی هاوردەکردنی پەتاتە هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، “دەتوانن لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە هاوردەیبکەن”.

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق داوا لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم دەکات، “بەرهەمی پەتاتە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە هاوردەبکەن، بەهۆی زۆریی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵییەوە، بەڵام هەرێم بڕیاری هاوردەی داوە”.

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی خاڵە سنوورییەکان کراوە دەڵێت، “بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی پەتاتەی خواردن لە بازاڕەکانی هەرێمدا، بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخەکەی کە بەرزبووەتەوە، بڕیاردراوە بە هەڵگرتنی قەدەغەی سەر بەرهەمی پەتاتە لە ئەمڕۆوە”.

No photo description available.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ نوێنەری سەرۆکی ڕوسیا: لەگەڵ چارەسەرێکی سیاسیداین بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

بابەتی دواتر

سەدر و لایەنە شیعییە ناڕازییەكان لەسەر چی ڕێككەوتوون؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share