ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد دۆڕاندنی به‌رانبه‌ر ئیستانبوڵ باشاکشه‌هیر تۆمارکرد.
یانه‌ی ئیستانبوڵ باشاکشه‌هیر له یاریگای سیتین ئیمهک میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی کرد، یانه تورکییه‌که به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێک بردنه‌وه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد.
گۆڵه‌کانی ئیستانبوڵ باشاکشه‌هیر له خوله‌که‌کانی 13 و 40 به‌پێیه‌کانی دیمبا با و ئیدین ڤیسکا، تاکه گۆڵه‌که‌ی مانچسته‌ر یونایتدیش له خوله‌کی 43 له‌لایه‌ن ئانتۆنی مارتیاله‌وه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به کۆکردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ له لوتکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌مدا به‌رده‌وامبوو، یانه‌ی باشاکشه‌هیری تورکیش سه‌ره‌ڕای به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵ له کۆتا پله‌ی گروپه‌که‌دا جێگیربوو.
له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌مدا، یانه‌ی لازیۆنی ئیتاڵی به‌رانبه‌ر یانه‌ی زینیت سانت پترسبۆرگی ڕووسی یاریکرد و هه‌ردوو یانه به گۆڵێک یه‌کسانبوون.
گۆڵه‌که‌ی زینیت له خوله‌کی 32 له‌لایه‌ن ئه‌لیکسانده‌ر ئیروخاین و گۆڵی یه‌کسانکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ش له خوله‌کی 82 له‌لایه‌ن فیلیپی کایسیدۆوه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، هه‌ڵۆکانی لازیۆ که خاوه‌نی پێنج خاڵن له لوتکه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌دا وه‌ک خۆیان به‌رده‌وامبوون و زینیتی ڕووسیش به یه‌ک خاڵه‌وه له پله‌ی چواره‌مدا مایه‌وه.