قائانی بۆ ئەمریكا: ددانەكانتان وردوخاشدەكەین

ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات كە ئەگەر هێرشبكاتەسەر ئێران، ئەوا ددانەكانی وردوخاشدەكەن.

میدیای ئێران بڵاویكردەوە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە هۆشداری داوە بە ئەمریكا ئەگەر هەر جموجۆڵێك بەرامبەر بە ئێران بكات تەنانەت ئەگەر بچووكیش بێت، ئەوا “ددانەكانیان وردوخاشدەكەن”.

بەپێی ئەو میدیایانە، قائانی ڕایگەیاندووە، “هێزی ئەم میلـلەتە و تواناكانی گەیشتوون بە ئاستێك كە ئەگەر ئێوە “ئەمریكا” بچووكترین جموجۆڵ بكەن، ئەوا ددانەكانتان لەناو دەمتاندا وردوخاشدەبن”.

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران وتویەتی، “ئەو سەردەمە تێپەڕی هەرچیتان بوێت بیكەن”.

بابەتی پێشتر

چاڤی سیمۆنز.. بارسا وەریناگرێتەوە و داهاتووی نادیارە

بابەتی دواتر

سەدر پەیامێكی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتەوە بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share