باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌

قائیمقامییه‌تى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی خانوو و شوێنه‌ كه‌له‌پورییه‌كان، سیمای گه‌ڕەكه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌پارێزرێت و باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا قائیمقامییه‌تى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی خانوو و شوێنه‌ كه‌له‌پورییه‌كان ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نییه‌ت (CDO) هه‌ڵده‌ستێت به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باره‌گای مه‌لیكی كوردستان (شێخ مه‌حمودی نه‌مر).

ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌ كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كه‌دا باسی له‌وه‌كرد، “به‌گرنگییه‌كی زۆره‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ كاری پاراستنی خانوو و گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی شاری سلێمانی و به‌ ئه‌ركی هه‌ره‌ له ‌پێشینه‌ی خۆمان دامانناوه‌ و له‌و پێناوه‌شدا چه‌ند توانامان هه‌بێت بۆ پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان ده‌یخه‌ینه‌گه‌ڕ”.

بابەتی پێشتر

حكومه‌تى هه‌رێم ئەمساڵ تەنها 14%ی نەوتی پێویستی دابەشكردووە

بابەتی دواتر

میدیای عێراقی: شیعەكان كازمی ناكەنەوە بە سەرۆك وەزیران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

10 سەموون كرا بە هەزار دینار

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رێنمایی ئاراستەی نانەواخانە و…
Total
0
Share