دژەتیرۆر دەستگیرکردنی دوو تیرۆرست ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر دەستگیرکردنی دوو تیرۆرست ڕادەگەیەنێت كه‌ دەستیان هەبووە لە چەندین کردەوەی تیرۆرستیدا لە سنووری کەرکوک و چیای حەمرین.

بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دەستگیرکردنی دوو تیرۆرستی ڕاگه‌یاندووه‌ و ده‌ڵێت، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 7:00 دانپێدانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

دژه‌تیرۆر ئاشكراشیكردووه‌، بەپێی دانپێدانانیان ئەو تیرۆرستانە دەستیان هەبووە لە چەندین کردەوەی تیرۆرستیدا لە سنووری کەرکوک و چیای حەمرین.

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، پاش کۆکردنەوەی زانیاریی و بەدواداچوونی ورد لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆر لە یەکێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیر کراون.

بابەتی پێشتر

ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ری 47 دادوه‌ری نوێ داده‌مه‌زرێنێت

بابەتی دواتر

كەسێك بەتۆمەتی فێڵكردن لە سلێمانی دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share