ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ری 47 دادوه‌ری نوێ داده‌مه‌زرێنێت

ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریی هه‌رێم، فه‌رمانى دامه‌زراندنى بۆ 47 دادوه‌ری نوێی له‌ دادگاكانى ‏هه‌رێمى كوردستان ده‌ركرد. ‏

به‌پێی نووسراوێكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌، ئاماژه‌ به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ژماره‌ (71 له‌ ‏‏1/12/2021) و پشت به‌ فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره‌ (272)ی ساڵی 2021 و به‌پێی ‏نووسراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان / دیوان ژماره‌ (د-1099 له‌ 5/9/2021) و ‏به‌دیكردنی گشت مه‌رجه‌كانی یاسایی، بڕیاردرا به‌ دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر بۆ دادگاكانی ‏تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و كه‌ركوك – گه‌رمیان.‏

ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریی هه‌رێم دەڵێت، دامه‌زراندنی ئه‌و دادوه‌رانه‌ دوای ته‌واوكردنی خولی ‏سێیه‌می په‌یمانگای دادوه‌رییه‌، كه‌ ژماره‌یان 47 دادوەره‌ و دوای ڕێوڕه‌سمی ‏سوێندخواردنیان له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، له‌و شوێنانه‌ی كه‌ بۆیان ‏ده‌ستنیشانكراوه‌، ده‌ستبه‌كارده‌بن.‏

بابەتی پێشتر

چه‌كدارێكى داعش كوژراوه‌.. پێشمه‌رگه‌ هێرشێكى داعشی تێكشكاند

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر دەستگیرکردنی دوو تیرۆرست ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share