وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم به‌رده‌وامى به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینى دووه‌مى فه‌رمانبه‌ران ده‌دات و ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه و یه‌كشه‌ممەی داهاتوو مووچه‌ى ته‌نها یه‌ك وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم به تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه و ڕۆژى یه‌كشه‌ممه مووچه‌ى مانگى تشرینى دووه‌مى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت”.
وتیشی،”ڕۆژى دووشه‌ممه مووچه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش دابه‌شده‌كرێت”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له‌باره‌ى هۆكارى سستى دابه‌شكردنى مووچه، دووبارە “هۆكاره‌كه‌ى بۆ نه‌ناردنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد” گەڕاندەوە.