ڕۆمەنیگە: کریستیانۆم بەبێ درێس لە ژووری جلگۆڕینەکان بینی، سەرسامبووم

ڕۆمەنیگە لەبارەی کریستیانۆ و مێسی-یەوە بۆچوونی خۆی ئاشکرادەکات

بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەی بایرن میونشن، کارڵ هاینز ڕۆمەنیگە لە چاوپێکەوتنێکدا بە شانو باڵی کریستیناۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالیدا هەڵدەدات و ڕەخنە لە بۆندی نێوان مێسی و ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە دەگرێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا، ڕۆمەنیگە بە “کۆرێری دێلا سێرا”ی ئیتاڵی ڕاگەیاندووە، ” فەلسەفەی من بەشێوەیەکە، ئەگەر لەگەڵ ئینتەرمیلان کارمکردبێت لە ئێستادا مەحاڵە لەگەڵ یوڤانتۆس کاربکەم، دڵی من بۆ ئینتەر بووە و بەو شێوەیە دەمێنێتەوە، لەبەرئەوە دوای بایرن کار لەگەڵ یوڤی ناکەم”.

هەروەها لە بارەی بۆندە خەیاڵییەکەی لیۆ مێسی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە، دەڵێت، ” پێکەنینم هات کاتێک بۆندی مێسی و بەرشلۆنەم بینی، هیچ نییە بۆ وتن تەنها ئەوەندە نەبێت کە پیرۆزبایی لێبکەم بۆ واژووکردنی ئەو بۆندە خەیاڵیە، بەڵام لە ئێستادا ڕێژەی موچەی یاریزانان دەبێت گۆڕانکاری بەسەردابێت”.

لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، دەڵێت، ” کاتێک یوڤانتۆس ڕۆناڵدۆی کڕی، بەپەرۆشبووم بۆ ئەوەی بزانم چۆن کاردەکات، بەڵام سەرکەوتنێکی زۆر باشی بەدەستهێنا، دوای چەند مانگێک لە شاری تۆرینۆ بووم بۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەت، ئەندریا ئانێلی سەرۆکی یوڤانتۆس ناوچەی مەشقە نوێیەکانی نیشاندام و لە ژووری جلگۆڕینەکان کریستیانۆم بینی درێسی لەبەردا نەبوو، بەڕاستی سەرسامبووم، زۆر بە دەگمەن یاریزانێکم بینیوە لەو تەمەنەدا هێندە جەستەی بەهێز و ڕێک بێت، گەیشتمە ئەو بۆچوونەی لە سەدا سەد چەند وەرزێکی دیکەش دەتوانێت بەهەمان ئاستەوە لە یاریکردن بەردەوامبێت””.

لە بارەی یانەی پاڵێوراو بۆ نازناوی خولی ئیتاڵیا، ڕۆمەنیگە دەڵێت، ” ئینتەرمیلان چانسێکی بەهێزی هەیە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی سکۆدیتۆ، بابەتەکە پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە و بەردەوامبوون لەسەر ئاستی ئێستایان نازناوەکەیان پێدەبەخشێت”.

بابەتی پێشتر

پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ زێدان پێگەی ڤینیسیۆز بەهێز دەکات

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: 138 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share