لێدوانێكى سه‌رۆك كۆمارى توركیا به‌هاى لیره‌ى زیاتر دابه‌زاند و یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر به 13.46 لیره مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان، داوى ئه‌وه‌ى دوێنێ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا باسی له‌وه‌كردبوو، كه تاوه‌کو پێش ھەڵبژاردن كه بڕیاره له ساڵى 2023 ئه‌نجامبدرێت، نرخى سوود داده‌به‌زێت كه به‌وته‌ى ئه‌ردۆغان ئەوەش ھۆکاردەبێت بۆ چاکبوونی بەھای لیرە و ھەڵاوسانی ئابوری لە تورکیا، لێدوانەكە وایكرد جارێكى دیكه ئه‌مڕۆ نرخى لیره زیاتر داببه‌زێت.
به‌پێی بۆرسه‌ى جیهان ئەمڕۆ چوارشەممە، جارێکی تر بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینی تۆمارکرد و یەک دۆلار بەرامبەر بە 13.46 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی ئامارێك لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، لیرەی تورکی 45٪ی بەھاکەی بەرامبەر دۆلار لە دەست داوە .