چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌كان ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ڕەتدەكاتەوە

چێوه‌ى هەماهەنگیى شیعەکان “بەتەواوى” ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردن ڕەتدەكاتەوە و ‏ڕەخنه‌ش له‌ كۆمسیۆن ده‌گرێت بەوەی “به‌ جددى كارى له‌سه‌ر تانه‌كانیان نه‌كردووه‌”.‏

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی هێزه‌ شیعه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌، کۆمسیۆن و دەستەی ‏دادوەری بەشێوەیەکی جدی کاریان لەسەر تانەکانیان نەکردووە، بەو پێیەی چێوەكە ‏پێیوایە، ئەو بەڵگانەی پێشكەشیانكردووە، بەشێوەیەک بوون کە “چاوەڕێمان دەکرد ‏کۆمسیۆن بڕیاری ژماردنەوەی دەستیی سەرجەم وێستگەکان بدات”.‏

بۆیە چێوه‌ى هەماهەنگی دووپاتیدەكاتەوە، ”بەهەموو شێوەیەک ئەنجامە ڕاگەیەندراوەکانی ‏کۆمسیۆن ڕەتدەکەینەوە و ئێستاش گومانمان هەیە لە هەوڵەکانی کۆمسیۆن بۆ دووبارە ‏ژماردنه‌وه‌ى دەنگەکان”، پێیانوایه‌، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و دەستەی دادوەری ‏بەشێوەیەکی جدی کاریان لەسەر تانەکان نەکردووه‌.‏

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى چێوەی هەماهەنگی، “لەماوەی ڕابردوودا دژیەکی لە ‏لێدوانەکانی کۆمسیۆندا هەبووە، چونكه‌ پێشتر جه‌ختیان له‌وه‌كردبووه‌وه‌ تانەکان ‏گۆڕانکاریی له‌ ئەنجامەکاندا دروستکردووە، بەڵام دواتر ڕایانگەیاند، ئەنجامەکانی ‏جیاکردنەوەی دەستی و ئەلیکترۆنی 100% هاوتا بوون”.‏

بابەتی پێشتر

سه‌رۆكی جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى تویته‌ر ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌

بابەتی دواتر

ئامۆژگاریی دیكەی هەیە.. WHO بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن لەگەڵ ڕاگرتنی گەشتە ‏ئاسمانییەكان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوا لە ئەمریكا دەكرێت سنوورێك بۆ “كوشتن”ی هاوڵاتییانی سڤیلی عێراق و سوریا دابنێت

دامەزراوەیەكی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە، ئەمریكا هەوڵی نەداوە بۆ ئەوەی مردنی هاوڵاتییانی سڤیلی سوریا و عێراق بەهۆی بۆردوومانەكانییەوە…
Total
0
Share