دوای گیانلەدەستدانی چوار منداڵ داوای لێکۆڵینەوە لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکەی دیوانییە دەکرێت

دوای ئەوەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی پارێزگای دیوانییە چوار منداڵی کۆرپە گیانیان لەدەستدا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دوورخرایەوە و داوای لێکۆڵینەوە دەکرێت.

عەزیز شەریف، نوێنەری پارێزگای دیوانییە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پێویستە لێپرسینەوە لەسەرجەم لایەنە کەمتەرخەمەکان بکرێت بەتایبەت بەرپرسانی نەخۆشخانەکە، هەروەها پێویستە کەسوکاری قوربانییان قەرەبوو بکرێنەوە و گرەنتی دووبارە نەبوونەوەی ئەو کارەساتانە بکرێت.

شەوی رابردوو، لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی پارێزگای دیوانییە ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە چوار منداڵی کۆرپە گیانیان لەدەستدا، سەرچاوەکانی میدیا هۆکاری ئاگرەکەیان بۆ شۆرتی کارەبا گەڕاندەوە.

دوای رووداوەکە وەزیری تەندروستیی عێراق گەیشتە شوێنی رووداوەکە و بڕیاری دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەرکرا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فایەق زێدان: سەربەخۆیی راستەقینەی دەسەڵاتی دادوەریی بەدیهاتووە

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، رایدەگەیەنێت، سەربەخۆیی راستەقینەی دەسەڵاتی دادوەری بەدەستهاتووە، چونکە دادوەرەکان یاساکان بەبێ لایەنداری جێبەجێدەکەن. فایەق…
Total
0
Share