كورد لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم 16 كورسی بەدەستهێناوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی پەرلەمانی ڕاگەیاند.

ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە 22 ملیۆن و 116 هەزار و 368 كەس بوون، لەو ژمارەیە نۆ ملیۆن و 629 هەزار و 601 كەسیان دەنگیان داوە.

بەپێی ئەنجامەكان، 721 هەزار و 979 دەنگی پووچەڵ هەبوون كە ڕێژەی 8%ی دەنگەكانیان پێكهێناوە و دەنگە دروستەكانی هەڵبژاردنەكەی 10ی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، بریتین لە هەشت ملیۆن و 871 هەزار و 612 دەنگ.

بەپێی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن كە كۆمسیۆن بڵاویكردووەتەوە، لە پارێزگای كەركوك كورد شەش كورسی بەدەستهێناوە.

لە پارێزگای نەینەوا لایەنە كوردستانییەكان هەشت كورسی و لە سەڵاحەدین كورسییەك و لە پارێزگای دیالە كورسییەكیان بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

نەوت کەمترین نرخی لە سێ مانگی ڕابردوودا تۆمارکرد

بابەتی دواتر

تانەکان کورسییەکانی یەکێتییان زیادکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share