پێشمەرگەیەكی برینداری هێرشەكەی شەوی ڕابردوو شەهیدبوو

یەكێك لە پێشمەرگە بریندارەكانی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی داعش شەهیدبوو، كە ‏دانیشتووی قەزای خورماتووە.‏

لە هێرشەكەی شەوی ڕابردووی داعش لە سنووری كفری، پێشمەرگەیەك بەناوی “یەحیا ‏ئەحمەد” بریندار بوو، بەڵام كەمێك لەمەوبەر پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان ‏گواستیەوە، پێشمەرگە بریندارەكە شەهیدبووە.‏

شەهیدەكە دانیشتووی خورماتووە و تەمەنی 25-30 ساڵ دەبێت.‏

چەند شەوێكە داعش لە سنووری كفری هێرشدەكاتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، تا ئێستا لەو ‏هێرشانەدا هەشت پێشمەرگە شەهیدبوون و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.‏

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم شەپۆلێکی بەفر و بارانی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستی: هیچ تووشبوویەکی ئۆمیکرۆن لە هەرێمی کوردستان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیس لە سەیدسادق دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە لەلایەن دادگاوە لە زاخۆ فەرمانی دەستبەسەردا گرتنی هەبوو. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share