یەكێك لە پێشمەرگە بریندارەكانی هێرشەكەی داعش شەهیدبوو

دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێك بەسەر برینداربوونیدا لە ئاكامی هێرشەكەی داعش لە كوڵەجۆ، پێشمەرگەیەك شەهیدبوو.

شەوی شەممەی ڕابردوو پاشماوەی چەكدارانی داعش هێرشێكیان بۆسەر خاڵێکی پاسەوانیی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای 5ی پیادە لە تەپکی (کەڵان) لە سنووری کوڵەجۆ ئەنجامدا.

دوابەدوای بەهاناوەچوونی هێزێكی پێشمەرگەش بۆمبێك بەو هێزەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنچ پلەدار و پێشمەرگە شەهید و چواری دیكەش برینداربوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكێك لە پێشمەرگە بریندارەكان بەناوی (عومەر تۆفیق) گیانیلەدەستدا و شەهیدبوو.

ئەو پێشمەرگەیە خەڵكی ڕزگاری سەر بە قەزای كەلار-ە و بڕیارە ئەمشەو لە گەرمیان بەخاكبسپێردرێت.

بابەتی پێشتر

بایۆنتێک پەرە بە ڤاکسینێک دەدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆمیکرۆن

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: دەرفەتی باشمان لەپێشە بۆ پێکهێنانی حکومەتێک لەئاست گەشەپێدانی عێراق و هەرێمدا بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share