لە پەرلەمان، لە بری مەسرور بارزانی، داوای بانگهێشتكردنی قوباد تاڵەبانی دەكرێت

ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن واژوویان كۆكردووەتەوە بۆ ‏بانگهێشتكردنی بەرپرسانی حكومەت لەبارەی توندوتیژییەكانی خۆپیشاندانی خوێندكاران، ‏بەڵام لەبری داواكاریی بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت، داوای بانگهێشتی جێگری ‏سەرۆكی حكومەتیان كردووە.‏

‏20 پەرلەمانتاری پەرلەمانی كوردستان، كە لە فراكسیۆنەكانی گۆڕان، یەكگرتوو، ‏كۆمەڵ، نەوەی نوێ و ژمارەیەك لە سەربەخۆكان پێكهاتوون، نووسراوێكیان ئاراستەی ‏سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كردووە، بۆ ئەوەی لە نزیكترین دانیشتنی پەرلەماندا ‏گفتوگۆ لەبارەی توندوتیژی و پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ بكەن لە خۆپیشاندانی ‏خوێندكاراندا.‏

بەڵام ئەو پەرلەمانتارانە لە بری داواكردن بۆ بانگهێشتكردنی مەسرور بارزانی سەرۆكی ‏حكومەتی هەرێم و وەزیری ناوخۆ، داوایانكردووە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ‏حكومەت و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمیان كردووە.‏

داواكاریی ئەو پەرلەمانتارانە بۆ ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی لە پەرلەمان لەكاتێكدایە، ‏جێگری سەرۆكی حكومەت لە وتارێكیدا داوای لێبووردنی لە خوێندكاران كرد و ڕەخنەی ‏ئەوەی لە حكومەت و پەرلەمان گرت، كە لە پرسی “سووكایەتیكردن بە ئاڵای كوردستان” ‏كەوتوونەتە هەڵەوە.‏

بابەتی پێشتر

كەرتی گەشتوگوزار دوو تریلیۆن دۆلار زیانیكردووە

بابەتی دواتر

دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی کۆمسیۆن دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەسێك كەوتە بیرێكەوە و خنكا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە كەسێكی تەمەن 38 ساڵ كە فەرمانبەربووە لە مەرزی باشماخ…
Total
0
Share