وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ پله‌ى نزیكه‌ى هه‌شت هه‌زار پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ى به‌رزكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات، به‌ فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ 7832 پله‌دار و كارمه‌ند پله‌یان به‌رزكرایه‌وه‌ و به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی و بڕوانامه‌كانیان به‌سه‌ر دوو لیستدا دابه‌شكراون.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌، “پاڵپشت به‌ مادده‌ی چوارده‌ له ‌سیسته‌می ژماره‌ (6) ساڵی (2011)ی په‌یڕه‌وی (نیزام)ی ڕاژه‌ و خانه‌نشینیی پێشمه‌رگه،‌ به ‌فه‌رمانی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ بڕیاردرا به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی (7832) پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌ دیوان و لیواكانی پێشمه‌رگه‌ له ‌خشته‌ی نه‌ورۆزی 2021”.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا عه‌قید به‌رزان ڕه‌زا مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، به‌ فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ 7832 پله‌دار و كارمه‌ند پله‌یان به‌رزكرایه‌وه‌، کە به‌سه‌ر دوو لیستدا دابه‌شكراون و لیستی یه‌كه‌م 7777 و لیستی دووه‌میش 55 پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ن‌.

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، له‌ئێستادا ته‌واوی ئه‌و كارمه‌ند و پێشمه‌رگانه‌ به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی و بڕوانامه‌كانیان دابه‌شكراون به‌سه‌ر هه‌ردوو لیستدا.

ئاشكراشیكردووه‌، له‌دوای پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندان و پێشمه‌رگه‌، ئاماده‌كارییه‌كانی خشته‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانیش له‌ قۆناغی كۆتاییدایه‌ و بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.

بابەتی پێشتر

وێنە.. بەشێک لە هاوڵاتییان بە ئاماژە دژی "شکاندنی پەنجەی" زیندانیکراوێکی بادینان ‏وەستانەوە

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم پارەی سێ مانگی وانەبێژان خەرجدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share