بەرهەم ساڵح داوای هاوئاهەنگیی خێرای پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکات

سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر هێرشەکەی شەوی ڕابردووی کوڵەجۆ، داوای هاوئاهەنگیی خێرای نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکات و دەڵێت ئەوە چارەسەرە.

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت، “پرسه‌ و هاوخه‌میم بۆ ‌که‌سوکاری شه‌هیده نەمرەکانی کوڵه‌جۆ که‌ بۆ به‌رگری له‌ نیشتمان و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی هاوڕێکانیان گیانی خۆیان به‌ختکرد، دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ کارێکی هه‌ره‌ له‌ پێشه‌ بۆ ڕێگری له‌ تیرۆریستان و پاراستنی هاوڵاتییان”.

لە هێرشێکی داعشدا کە شەوی ڕابردوو بۆسەر خاڵێکی پاسەوانیی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای 5ی پیادە لە تەپکی (کەڵان) لە سنووری کوڵەجۆ ئەنجامیدا، پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواریش بریندارن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شوێنی هێرشەکە ڕایگەیاند، لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ چەکدارانی داعش کە لە کاتژمێر 10:13 خولەکی شەوی ڕابردوو ئەنجامیانداوە،  ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزەکانی پیشمەرگە بۆ پاڵپشتی ڕۆیشتووە لەوکاتەدا بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەدا تەقیوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لەئەنجامی تەقینەوەی ئەو بۆمبە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری دیکەش بریندارن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى داعش له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌چه‌كداره‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعشیان له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ڕێكخه‌ری نێوان ویلایه‌ته‌كانی باشوری…
Total
0
Share