بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەربە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی هاککردنی وێبسایتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە بڵاوکردەوە و ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە.
لە ڕوونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەزموونەکاندا هاتووە، “لە تۆڕه كۆمهڵایهتییهكانهوه باس لەهاککردنی وێبسایتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە دەکرێت، ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان بەهەموولایەکی ڕادەگەیەنین، ئەو وێبسایتە کۆنە و چەند ساڵێکە کاری لەسەر ناکرێت، وێبسایتی ئەزموونەکان لای هەمووان ئاشکرایە چەند ساڵێکە گۆڕدراوە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، ساڵانە وێبسایتەكە تا مانگێک پاش وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان ئاکتیڤە و پاشان دادەخرێت، هەموو داتای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە لە سیستەمی (ئی- پەروەردە)دایە و چەندین جار و لە چەندین شوێن باکئەپ دەکرێت، (وەك ئاماژەیەك بۆ پارێزراویی داتاكان).