لە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعشدا پێنج پێشمەرگە شەهید و چواریش برینداربوون

لە هێرشێکی داعشدا کە شەوی رابردوو بۆ سەر خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای 5ی پیادە لە تەپکی (کەڵان) لەسنووری کوڵەجۆ ئەنجامیدا پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواریش بریندارن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شوێنی هێرشەکە ڕایگەیاند، لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ چەکدارانی داعش کە لە کاتژمێر 10:13 خولەک ئەنجامیانداوە،  ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزەکانی پیشمەرگە بۆ پاڵپشتی ڕۆیشتووە لەوکاتەدا بۆمبێکی چێنراو بەئۆتۆمبێلەکەدا تەقیوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لەئەنجامی تەقینەوەی ئەو بۆمبە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری دیکەش بریندارن.

یەکێک لە پێشمەرگەکان دوای ئەوەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە و برینداربووە چەکدارانی داعش دەچنەسەری و بە گوللـە شەهیدی دەکەن.

سەرجەم شەهیدەکان خەڵکی قەزای شارەزوورن، دووانیان پلەیان ڕائیدە کە یەکێکیان فەرماندەیان بووە.

پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، کە تەنها چوار پێشمەرگە شەهیدبوون هێرشەکەی داعش تێکشکێنراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share