ڤیدیۆ.. ڕوداوێکی هاتوچۆ بووە هۆی دەستگیرکردنی داواکراوێک

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک لەکاتی ئەنجامدانی تاوانێکدا توشی ڕوداوی هاتوچۆ بووە و پاشان دەستگیرکراوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە ڕایگەیاند، ” کاتژمێر7ی ئەمشەو دووی کانوونی دووەم، لەسەر شەقامی 120مەتری شۆفێری ئۆتۆمبیلێکی ئۆپڵ هەوڵیدا رێگا لەمینی پاسێک بگرێت وپارەی لێبسەنێت، بۆیە ئۆتۆمبیلەکەی لە ناوەڕاستی ڕێگەکە ڕاگرتووە و پاشان ئۆتۆمبیلێک خۆی پێدا کێشاوە”.

فازڵ حاجی ڕونیشیکردووەتەوە، ” لەکاتی تاوانەکەدا ئۆتۆمبیلێکی لێکسز خۆی بە ئۆتۆمبیلی تاوانبارەکاندا کێشا و کەس بریندار نەبووە، بەڵام ئەم ڕداوە بووە هۆی دەستگیرکردنی کەسێک کە پێشتر پێشینەی لای پۆلیس هەبووە”.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایدەکات، لەکاتی گەیشتنی پۆلیس بە شوێنی ڕوداوەکە بینویانە کە ئەو ئۆتۆمبیلەی توشی ڕوداوەکە بووە پێشتر تاوانی پێوەکراوە و شۆفێرەکەی دەستگیرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: پرۆژەیەکی کارەبا بە بودجەی زیاتر لە ملیارێک دینار جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سەیدسادق، پرۆژەیەکی کارەبا بە بودجەی زیاتر لە ملیارێک دینار جێبەجێدەکرێت. بەپێی راگەیەندراوێکی…
زیاتر ببینە

مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی: لەکاتی نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا کار بە مۆلیدەکان دەکەین

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، رایگەیاند، لەکاتی نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا کار بە مۆلیدەکان دەکەین. عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی…
Total
0
Share