دوو ڕۆژى داهاتوو مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامى ده‌دات به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینى دووه‌م و ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ مووچه‌ى ته‌نها دوو وه‌زاره‌ت‌ دابه‌شده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری هه‌رێمى كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، “سبه‌ینێ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ى دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت”.

وتیشی، “ڕۆژى دووشه‌ممه‌ مووچه‌ى مانگى تشرینی دووه‌مى وه‌زاره‌تى دارایی دابه‌ش ده‌كرێت”.

سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌، “تاوه‌كو ڕه‌وانه‌كردنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد مووچه‌ به‌شێوه‌یه‌كى سست به‌ڕێوه‌دچێت”.

بابەتی پێشتر

کێن ئەو کوردانەی ناویان لە پەرلەمانانی جیهاندا هەیە؟

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم: هەر کۆچبەرێک بیەوێت بگەڕێتەوە هاوکاری دەبین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share