بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبای راگەیاند

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێدانی کارەبا لە سلێمانی ئاساییبووەتەوە.

ئەنوەر حەمەسەعید، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە کاتژمێر 12:00ی شەوی رابردووەوە هەناردەکردنی غاز لە وێستگەی کۆرمۆر لە بۆ وێستگەکانی کارەبا دەستیپێکردەوە، ئێستا دۆخی پێدانی کارەبا لە هەموو وێستگەکان ئاساییبووەتەوە.

وتیشی، پچڕانی کارەبا لە ماوەی 72 کاتژمێری رابردوو زیانی زۆری بە هاوڵاتییان گەیاند، بەڵام بەو رێژە کەمەی کارەبا کە لە بەردەستماندابووە هەوڵمانداوە کە بە دادپەروەرانەترین شێوە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشیبکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە وێنە.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بەهۆی پێكدادانی ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای كەلار- خانەقین ماتۆرسوارەكە گیانیلەدەستدا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی: ئەو  پارەیەی بۆ کارەبای مۆلیدە لە هاوڵاتییان وەرگیرابوو وەک باڵانسی مۆبایل دەمێنێتەوە

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئەو  پارەیەی بۆ کارەبای مۆلیدە لە هاوڵاتییان وەرگیرابوو وەک باڵانسی مۆبایل دەمێنێتەوە.…
Total
0
Share