به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری خۆراكی سلێمانی، رایگەیاند، جەنگ هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەشەخۆراکی مانگانە نابێت.
كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری خۆراكی سلێمانی، رایگەیاند، “له‌دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی مانگانه به‌رده‌وامین، هه‌رچه‌نده به‌راورد به مانگی رابردوو بۆ ئەم مانگە ته‌نها رۆنی زه‌یت كه‌میكردووه، به‌ڵام ئێستا بڕێك رۆنیش گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین زیاترمان پێبگات و دابەشیبکەین”.
وتیشی، “جه‌نگی نێوان ئێــ.ـران و ئی‌ـ.سـ.رائیل هیچ كاریگه‌رییەکی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ماددەیەکی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان له ئێرانه‌وه نایه‌ت”.
باسی لەوەشکرد، ئێستا (برنج، شه‌كر، دۆشاو، نیسك و نۆك) دابه‌شده‌كرێت و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌دا نییه.