بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکی ئاسایشەوە لێیدرا و نیگەرانیی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لەو مامەڵەیەی لەگەڵیداکراوە ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەفسەران و کارمەندان، سەردانی ماڵی خوێندکار (ئاکار دانا ابوبکر)یان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، سەرەڕای بەسەر کردنەوە و هەواڵپرسین، نیگەرانیی بەڕێوەبەر و سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی ئاسایشی سلێمانیان گەیاندووەتە ئەو خوێندکارە و خانەوادەکەی.