ئەمڕۆ کورتترین رۆژە لە مێژوودا

زانایان ئاشکرایدەکەن کە ئەمڕۆ سێشەممە خولانەوەی زەوی خێراتر دەبێت و لە ئەنجامدا یەکێک لە کورتترین رۆژەکان لە مێژوودا تۆماردەکرێت.

گۆڕانکارییەکە بەهۆی کێشکردنی مانگەوە روودەدات، دەبێتە هۆی ئەوەی هەسارەکە کەمێک خێراتر لە جەمسەرەکاندا بسوڕێتەوە و رۆژەکە بە رێژەی 1.25 میلی چرکە لە 24 کاتژمێری ئاسایی خۆی کورتدەکاتەوە.

هەرچەندە ئەم گۆڕانکارییە زۆر بچووکە بۆ ئەوەی مرۆڤ هەستی پێبکات، بەڵام شارەزایان پشتڕاستیدەکەنەوە کە لێکەوتە درێژخایەنەکانی دەکرێت کارەساتبار بن.

زاناکان هۆشداری دەدەن لەوەی ئەگەر خولانەوەی زەوی بەبێ وەستان بەردەوامبێت لە خێراتربوون، رەنگە کارەساتی جیهانی لێبکەوێتەوە، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی خولانەوەی هەسارەکە، هێزی ناوەندگەرایی دەستدەکات بە پاڵنانی ئاوی زەریاکان دوور لە جەمسەرەکان بەرەو هێڵی ئیستوایی.

تەنانەت زیادبوونی بە یەک میل لە کاتژمێرێکدا دەتوانێت ئاستی دەریا چەند ئینجێک لە ناوچە گەرمەکاندا بەرزبکاتەوە، ئەمەش بەسە بۆ ژێرئاوکەوتنی شارە نزمەکانی کەنار دەریا کە لە ئێستاوە مەترسیی ژێرئاوکەوتنیان لەسەرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆمپانیای ئەپڵ: جگە لە ئەمریکا نابێت بەرهەمەکانتان لە هیچ وڵاتێکی دیکە دروستبکەن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر کۆمپانیای ئەپڵ پابەندنەبێت بە دروستکردنی بەرهەمەکانی لە ناوخۆی وڵاتەکەی، باجی گومرگی لەسەر…
Total
0
Share